ئومید ڕەحمانیو ڕەسووڵ شوكری، دوو بەندكراوی کورد كە بە تاوانی ماڵی لە زیندانی ورمێدا دەسبەسەركراون، بە هۆی ئەوەی ڕایانگەیاندوە كە مان لە خواردن دەگرن، لەلایەن كاربەدەستانی ئەم بەندیخانەیە بە زنجیر لە دەرگای زیندانی تاكەكەسی بەستراونەتەوە. کاربهدهستانی زیندان دهڵێن بۆ تەنبێكردنی بەندكراوانی دیكە ئهو کارهیان کردوه.
بەپێی ڕاپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، ئومید ڕەحمانیو ڕەسووڵ شوكری، دوو بەندكراون که به تاوانی ماڵی زیاتر له ٤ ساڵه له زیندانی ورمێدا بهند کراونو، دوای راگهیاندنی مانگرتنیان بە هۆی پێڕانەگەیشتن بە پەروەندەكەیان، دەبوا بۆ سلولی تاكەكەسی نێردرابان؛ بەڵام لەلایەن كاربەدەستانی زیندانەوە بۆ چاوترسێنکردنی بەندكراوانی دیكە ماوەی دوو شهوو ڕۆژ بە زنجیر لە دەرگای زیندانی تاكەكەسیان بەستوونهتهوه
ههر بهپێی ئهو ههواڵه ماوەی زیندانیکرانی ئەم دوو بەندكراوە تەواو بووە، بەڵام بە هۆی نەدانی ١٥٠ میلیۆن تمەن جەریمە هەروا لە زینداندا ڕاگیراون.
شایانی باسە كە ئومید ڕەحمانی لە نێو زیندان بە هۆی پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامی جیا له ماوه حوکمهکهی، سزای 3 مانگو یەك ڕۆژیان زیندان بەسەردا سەپاندوە.