سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێ: ڕابێرت ماڵی هەوڵی ئەوە دەدا لەگەڵ ڕێژیمی ئێران دانوستان بکرێت، بەڵام ئێمە لەسەر هەنگاوەکان بۆ دانوستان لەگەڵ ئەو ڕێژیمە، هیچ چاوپێکەوتنێک ناکەن.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕابێرت مالی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران، بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی پلەبەرزی ئیسرائیل بۆ ئەو وڵاتە سەفەری کرد و نەفتالی بێنێت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بەهۆی ئەوەیکە رابێرت مالی ئامانجی لەو چاوپێکەوتنە دانوستان لەگەل ڕێژیمی ئێران بووە، ئەو چاوپێکەوتنەی ڕەت کردووەتەوە.
بەرپرسێکی پلەبەرزی نزیک لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی هۆکاری ڕەتکردنەوەی چاوپێکەوتنی نەفتالی بێنێت لەگەڵ نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران، بە ڕۆژنامەی “ها ئارێتس”ـی وتی: نافتالی بێنێت، ڕابێرت مالی ڕەت ناکاتەوە بەڵام سوورە لەسەر ئەوەیکە گەڕانەوە بۆسەر مێزی وتووێژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەنگاوێکی دروست نییە و بە پێویستی نازانێ کە هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەو ڕێژیمە بکرێت.