ڕەزا زەینەدین و ڕەزا حەیدەریان، دوو ئەندامی شواری شاری كرماشان كە ئەندامهتیان له شورادا لێ ئهستاندرابۆوه، لەسەر بڕیاری دیوانی عەداڵەتی ئیداری هاتنەوە نێو ڕیزی شوڕاو له جێی خۆیان دانیشتنهوه.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی موكریان، پاش ماوەیەكی كورت حكمی وەلانانو دهرکرانی دوو ئەندامی شورای شاری كرماشان كە لهلایەن دیوانی عەداڵەتی ئیدارییهوه درابوو، جارێکی دیکهش پێداچوونهوهی بۆ کراو دووهەم جار ڕەزا زەینەدین و ڕەزا حەیدەریان گەڕێندرانەوە سەر پۆستەكەیان.
حوكمی هەیئەتی ناوەندی چارەسەریی كێشەكانی شورای شاری كرماشان لە لایەن پارێزگارەوە بۆ فەرمانداری و پاشان بە شواری شاری ڕاگەیەندرابوو و قەراربوو لەم حهوتوویهدا كەسی دیکه وەك شواری شار هەڵبژێردرێنو جێگای ئهو دوو کهسه پڕ بکرێتهوه، بەڵام پاش ڕاگەیاندنی حوكمی دیوانی عەداڵەتی ئیداری ئهو بڕیارهش ههڵوهشا.
شایانی باسه ئەم ڕەوتەی وەلانرانی دوو ئەندامو پاشان گەڕاندنەوەیان بووهته هۆی سەر لێشێواویی ئەندامانی دیكەی شورای شارو هەروەها ڕاگەیەنەكانیش.