لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ١٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ١٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی وەکوو کۆبوونەوەی کۆمەڵێک لە شوفێر پاسەکانی تاران لەبەردەم دادسەرای کەرمەندانی دەوڵەت، کارمەندانی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای فارس لە ٩ بەشی دەرمانی ئەو پارێزگایە، کارمەندانی خانەنشینکراوی جەهادی کشتوکاڵی، لەبەردەم دەفتەری سەرۆککۆمار لە تاران، کارمەندانی بەشی ماڵیی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای قەزوێن لەبەردەم بینای ئۆستانداریی ئەو شارە بەڕێوە چوو.
هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵیک لە خانەنشینکراوانی سەندووقی خانەنشینی پیشەی پۆڵا لە ئیسفەهان و خووزستان لەبەردەم بینای ئەو سەندووقە لە ناوەندی پارێزگاکان، کرێکارانی کۆمپانیای نەیشەکەری حەوتتەپە لە حەوشەی ئەو کۆمپانیایە، کرێکارانی گرێبەستی شارەوانی ئەهواز لەبەردەم بینای ئۆستانداریی ئەهواز و کۆمەڵێک لە هاووڵاتییان و جووتیارانی ئیسفەهان بۆ حەوتەمین ڕۆژی بەردەوام لەسەر ڕووباری وشکی زایەندەڕوود بەڕێوە چوو.