بەهۆی هاتنی بوومەلەرزەی ٦.٤ ڕیشتەری لە باشووری ئێران، زەرەر و زیانی زۆر بەر دانیشتووانی ئەو ناوچەیە کەوتووە و لە بەشێک لە ناوچەکانی دیکەی ئێران هەستی پێکراوە.
بەپێێ هەواڵی هەواڵدەرییەکانی ئێران، دوانیوەڕۆی ڕۆژی ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٤ ڕیشتەر پارێزگای هورموزگانی هەژاند و لە بەشێک لە ناوچەکانی بووشێهر، کرمان و باشووری پارێزگای فارس هەستی پێکراوە و بەهۆی ئەو بوومەلەرزەوە دوو کەس گیانیان لە دەستداوە و ٩٩ کەسیش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی ناوەندی بوومەلەرزەناسی ئێران لە دوێنێ ئێوارەوە تا شەوی ڕابردوو زیاتر لە حەوت بوومەلەرزەی سووک پارێزگای هۆرمزگانی هەژاندووە و بە وتەی هەندێک سەرچاوە ئەو بوومەلەرزەیە لە بەشێک لە شارەکانی عەرەبستانی سعوودیش هەستی پێ کراوە.