لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی وەکوو کۆبوونەوەی کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی کۆمپانیای فڕۆکەوانی هۆما لەبەردەم بینای ئێدارەی ناوەندیی فڕۆکەخانەی مێهرئاباد لە تاران، جووتیارانی ئیسفەهان بۆ شەشەمین ڕۆژی بەردەوام لەسەر ڕووباری وشکی زایەندەڕوود، بەرپرسانی بەشی ماڵیی قوتابخانەکانی نەیشابوور لەبەردەم ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنانی مەشهەد و خەڵکی ناوچەی” کفت گلە بووتا”ی شاری ئیزە لەبەردەم فەرمانداریی ئەو شارە بەڕێوە چوو.
ناڕازییان لەم پێوەندییەدا بە هەواڵدەریی هرانایان ڕاگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی خواست و ویستەکانیان لەلایەن بەرپرسانی حکومەتەوە جێبەجێ نەکرێ درێژە بە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان دەدەن.