سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ساڵ بەسەر بوومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشان تا ئێستاش خەڵکی ئەو پارێزگایە لە دۆخێکی خراپدا دەژین و لە هەر جۆرە خزمەتگوزارییەک بێبەشن.
٢١ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، بوومەلەرزەیە بە گوڕی ٧.٣ ڕیشتەر پارێزگای کرماشانی هەژاند و زیاتر لە ٥٠٠ کەس گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە ١٢ هەزار کەس لە خەڵکی سەرپێڵی زەهاو ئاوارە بوون؛ سەرەڕای تێپەڕینی چوار ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوە کارەساتبارە، بەشێکی زۆر لە خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی ئەو پارێزگایە هەتا ئێستاش لەنێو کانێکسدا دەژین و لە خزمەتگوزاریی سەرەتایی و تەندروستی بێبەشن.
شایانی باسە کە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران بێجگە لە دروشم و بەڵێنی ناڕاست، هیچ گرینگییەک بە بارودۆخی ئەو خەڵکە نادەن.