هێزه چه‌کداره‌کانی به‌ناو ئینتیزامیی شاری بنا‌و ڕۆژی دووشه‌ممه ته‌قه‌یان له کاسبکارێک کرد‌و کوشتیان.
ڕۆژی دووشه‌ممه، ٢٤ ی ڕه‌شه‌ممه له بنا‌و هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم ماشێنێکی سایپای هه‌ڵگری “بادام‌زه‌مینی”یان دایه به‌ر ده‌سڕێژو شۆفیری ماشێنه‌که‌یان کوشت.
هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم به بیانووی پێبوونی کاڵای قاچاغ ته‌قه‌یان له‌و ماشێنه کردوه، ئه‌ویش له حاڵێک‌دا که هیچ بارێکی قاچاغی پێ نه‌بوه، ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ی توندی خه‌ڵکی ده‌ورووبه‌ری ڕووداوه‌که‌ی لێکه‌وته‌وه که له‌وێش‌دا هێزه ئینتیزامییه‌کان به توند‌و تیژی‌و لێدانی خه‌ڵک بڵاوه‌یان پێ‌کردوون.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که هه‌موو ساڵێ کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکی زۆر له کوردستان به تایبه‌ت ناوچه سنوورییه‌کان به گومانی پێبوونی کاڵای قاچاغ ده‌درێنه به‌ر ده‌سرێژ‌و ده‌کوژرێن؛ ئه‌وه‌ش له حاڵێک دایه که له سۆنگه‌ی نه‌بوونی کار‌و په‌ره‌سه‌ندنی بێ‌کاری ئه‌و خه‌ڵکه بێده‌ره‌تانه ته‌نیا له پێناو په‌یداکردنی بژیوی ماڵ‌و منداڵیان ڕوو له هێنان‌و بردنی هه‌ندێ کالاو که‌لوپه‌لی وه‌ک پارچه، قاپ‌و قاشوولکه‌ی نێوماڵ‌و خوارده‌مه‌نی ده‌که‌ن.
به‌پێی ئاماره‌کان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا ٢٦ کاسبکاری کورد به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی ڕێژیم کوژراون‌و بریندار بوون.