فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێ: هێزە سەربازییەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەمێننەوە.
ژێنێڕاڵ گریگووری گیلیۆت، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە وتووێژێکی ڕۆژنامەوانیدا پێش لە کردنەوەی پێشانگای کەرەستەی سەربازیی دوبەی، ڕایگەیاند کە ئەمریکا لەسەر ئەو باوەڕەیە کە کێبەرکێ لەگەڵ چین و ڕووسیە لە داهاتوودا کێشەیەکی گەورە بۆ ئەمریکا ساز دەکات، هەر بۆیە هێزی ئاسمانیی ئەمریکا درێژە بە بوونی خۆی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات.
ناوبراو لە درێژەدا بەبێ ئەوەیکە ڕاستەوخۆ ئاماژە بە دەور و نەخشی ڕێژیمی ئێران لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە سووریە و عێراق بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بکا، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو جۆرە هێرشانە ڕوو لە زیادبوونە.
جێگەی ئاماژەیە کە ژێنێڕاڵ گریگووری، پێشتر لە کۆبوونەوەیەکی ئەمنییەتیدا ڕایگەیاندبوو کە هەوڵەکانی ئێران بۆ هێرش بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، کردەوەیەکی تێرۆریستییە و هێزەکانی ئەمریکا ئامادەی جێبەجێکردنی بڕیاری جۆ بایدێن سەرۆککۆماری ئەمریکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێژیمی ئێران.