ڕێکخراوی یونیسێف، بۆ پشتیوانی لە منداڵان، نیگەرانییەکانی خۆی لەهەمبەر چوونەسەری ئاستی هاوسەرگیریی منداڵان لە ئەفغانستان دەربڕی و داوای لە تاڵیبان کردووە کە ڕێکارێکی گونجاو بۆ پشتیوانی لە منداڵان بگرێتەبەر.
هێنریتا فۆر، بەرپرسی جێبەجێکاری ڕێکخراوی یونیسێف بۆ پشتیوانیکردن لە منداڵان، ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕایگەیاند کە ڕاپۆرتگەلێکی بەڵگەمەندمان لە ئەفغانستانەوە بەدەست گەیشتووە کە هێندیک لە بنەماڵەکان بۆ وەرگرتنی کەمێک پارە تەنانەت منداڵە تەمەن ٢٠ ڕۆژەکەیان بۆ هاوسەرگیری لە داهاتوودا پێشنیار دەکەن.
لە درێژەی ڕاگەیاندنەکەی ئەو ڕێکخراوەیەدا هاتووە کە پێش لە بە دەسەڵات گەیشتنی تاڵیبان لە ئەفغانستان، ڕێکخراوی یونیسێف، ڕاپۆرتگەلێکی بەدەست گەیشتووە کە تەنیا لە دوو هەرێمی هەرات و بادغەیس، ١٨٣ هاوسەرگیریی منداڵان و فرۆشتنی ١٠ منداڵ لەنێوان تەمەنی ٦ مانگ تا ١٧ ساڵ ڕوویداوە کە ئەم کارە کارەساتە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی یونیسێف لە سەتا ٢٨ی ژنان لە ئەفغانستان ڕادەی تەمەنیان ١٥ بۆ ٤٩ ساڵە کە پێش لە تەمەنی ١٨ ساڵی هاوسەرگیرییان کردووە.