دوایین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی بۆکان له ساڵی ٩٤بۆ لێکدانه‌وه‌ی شێعره‌کانی محه‌ممه‌د باوێردی موقه‌ده‌م، جه‌عفه‌ر حه‌سه‌ن‌زاده‌و ڕوبار بداغی ته‌رخان کرا.
له سه‌ره‌تای ئه‌و کۆڕه‌دا مەحموود محەمەدیان باسی له چالاکییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی بۆکان له‌مساڵ‌دا کرد‌و گوتی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه توانیویه‌تی زیاتر له ٣٠ کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی له ماوه‌ی ساڵی ٩٤دا پێک‌بێنێ‌و بۆ ساڵی داهاتووش به‌رنامه‌ی هه‌یه به‌گوڕتر په‌ره به تیکۆشانی خۆی بدا.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی کۆڕه‌که‌دا محه‌ممه‌د باوێردی موقه‌ده‌م، جه‌عفه‌ر حه‌سه‌ن‌زاده‌و ڕوبار بداغی کۆمه‌ڵێک له شێعره‌کانی خۆیان خوێنده‌وه‌و دواتر ئەحمەد چاک، وەک ڕه‌خنه‌گرو وتاربێژی کۆڕەکه تێبینی‌و سەرنجەکانی خۆی له‌سه‌ر به‌رهه‌مه شێعرییه‌کانی ئه‌و سێ شاعیره لاوه پێشکێش کرد.
ئەحمەد چاک، رەخنەگرو توێژەری ئەدەبی، بە هێنانەوەی پێشەکەییەکی تیئۆری و پێناسەکردنی چەمکی “ئاشنایی سڕینەوە” قسه‌کانی دەست پێ‌کردو پاشان کورته مێژوویەکی لە شێعری کوردی باس کرد‌و دوایه پەرژایه سەر شێعری شاعیرانی به‌شدار له‌و کۆڕه‌و به گوێرەی پێویست هەر کامەیانی لە چەند بوارەوە خسته ژێر سەرنج.
لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەش‌دا تێبینی‌و سەرنجی ئامادەبووان به‌ره‌وڕووی رەخنەگری کۆڕەکه کراو هەر کام به گوێرەی پێویست لە لایەن بەڕێزیانەوە وەڵام درایەوە.
بۆ بینینی وێنەکان کرتە لێرە بکە