هێزی هاوپەیمانیی عەرەبی بۆ پشتیوانیی لە دەوڵەتی یاسایی یەمەن ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢١ هێرشی ئاسمانیی کردۆتە سەر میلیشیا حووسییەکانی سەر بە رێژیمی ئێران و لە ئاکامدا ١٠٥ میلیشیای حووسی کوژراون.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە کە ڕۆژی هەینی ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بڵاوبۆتەوە، هاوپەیمانیی عەرەبی بۆ پشتیوانیی لە دەوڵەتی یاسایی یەمەن لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢١ هێرشی ئاسمانیی کردۆتەسەر بنکە و مۆڵگەکانی میلیشیا حووسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە دوو شاری” سەرواح و بەیزا” لە ڕۆژاوا و باشووری پارێزگای مەرئەب و لە ئاکامدا ١٠٥ میلیشیای حووسی کوژراون و ١٣ ماشینی سەربازیی حووسییەکان بە تەواوەتی تێکشکاوە.
جێگەی ئاماژەیە کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووش ئەرتەشی یەمەن لە چەندین هێرشدا بنکە و مۆڵگەکانی میلیشیا حووسییەکانی لە پارێزگای مەرئەب کردۆتە ئامانج و بەخەستی بۆردمانی کردووە.