نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە بارمتەگرتنی کارمەندانی باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە سەنعا لە لایەن حووسییەکانەوە داوایان کردوە کە ئەمریکا، دووبارە میلیشیا حووسییەکانی یەمەن بخاتە نێو لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستیەکانەوە.
دێن کرنشا، نوێنەری کۆنگرەی ئەمریکا، ڕۆژی هەینی ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر، سەرەڕای ئاماژە بەوەیکە میلیشیا حووسییەکانی یەمەن کە ڕێژیمی ئێران پشتیوانییان لێدەکات هێرشیان کردۆتە سەر باڵوێزخانەی یەمەن و کارمەندانی ئەو باڵوێزخانەیان بە بارمتەگرتووە نووسی: ئەم هەوڵانەی میلیشیا حووسییەکان سەلمێنەری لاوازیی ئەمریکا لە بەرانبەر دوژمنەکانیدایە.
هەرلەم پێوەندییەدا سێناتۆر تێد کرووز، لە تۆری کۆمەڵایەتیی تویتێر بە ئاماژە بە شکستێکی دیکە لە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکادا نووسی: لە کاتێکدا دەوڵەتی جۆبایدێن ئەو گرووپە تێرۆریستەی لە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستیەکان سڕیوەتەوە، میلیشیا حووسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران هێرش دەکەنە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا و کارمەندەکانی باڵوێزخانە بە بارمتە دەگرن.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرانسە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە هێندێک لە کارمەندە خۆجێییەکانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە یەمەن لەلایەن میلیشیا حووسییەکانەوە دەسبەسەر کراون.