کۆڕی فێرکاری‌و فه‌رهه‌نگیی ئه‌ده‌ب له پێشوازی ساڵی نوێ‌و هاتنه‌وه‌ی نه‌ورۆزدا له بنکه‌ی به‌ساڵاچووانی شاری بۆکان‌دا ڕێوڕه‌سمێکی شادیان بۆ به‌ساڵاچووانی ئه‌و ناوه‌نده پێک‌هێنا.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ ی ڕه‌شه‌ممه به‌به‌شداریی کۆمه‌ڵێک له شاعیران‌و چالاکانی ئه‌ده‌بی‌و هونه‌ریی شاری بۆکان‌و به کورته چیرۆکێک به‌بابه‌تی به‌ساڵاچووان له‌لایه‌ن حوسێن گوڵۆڵانی ده‌ستی پێ‌کرد.
له درێژه‌ی کۆڕه‌که‌دا برایانی قوڕه‌یشی، سەید محەممەد ئەمین‌و سەید یاسین قوڕەیشی به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێکی ته‌نزو گاڵته‌و گه‌پ بزه‌یان خسته سه‌ر لێوی به‌ساڵاچووانی به‌شدار له کۆڕه‌که‌دا.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌که‌ش‌دا ئه‌حمه‌د ساڵحی، به‌رپرسی ناوه‌ندی به‌ساڵاچووانی بۆکان؛ مسته‌فا ئیلخانیزاده، به‌رپرسی کۆڕی فێرکاری‌و فه‌رهه‌نگیی ئه‌ده‌ب‌و مه‌نووچێهر ڕه‌زازاده، به‌رپرسی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ‌و ئیڕشادی بۆکان له‌سه‌ر گرینگیی ئاوڕدانه‌وه له به‌ساڵاچووان وتاریان پێشکێش کرد.
سروودێک به ده‌نگی تاروخ که‌ریمیان، ئه‌ندامی گرووپی سروودی قه‌ره‌قاو ده‌فی به‌همه‌ن؛ خوێندنه‌وه‌ی شێعر له‌لایه‌ن ره‌سووڵ چوپانی ( شوانه)، محه‌ممه‌د حوسێن‌پوور، ڕزگار باوێردی موقه‌دده‌م، حاجی ڕه‌حیم مینایی‌و شه‌پۆل مه‌جیدپوور چه‌ند بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه بوون که بۆ ڕێزگرتن له به‌ساڵاچووانی ئه‌و ناوه‌نده‌و دڵخۆشکردنیان پێک‌هاتبوو.
له درێژه‌ی به‌رنامه‌کانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا هونه‌رمه‌ند ئه‌ره‌ستوو سۆهرابی‌نیا گۆرانییه‌کی چڕی‌و گرووپی هونه‌ریی زانکۆ په‌یام‌نووری بۆکان شانۆیه‌کیان پێکشێش کرد‌و ڕێوڕه‌سمه‌که به گۆرانییه‌کانی هیوا خادم به شمشاڵی خالید عینایه‌تی‌و به ده‌فی فریا فه‌رامه‌رزی‌و؛ حه‌یرانی ڕه‌حیم مام محه‌ممه‌دی به نایه‌ی عه‌لی سۆفی مه‌حموودی درێژه پێ‌درا.
له کۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌که‌ش‌دا به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و کۆڕه ڕێزنامه‌و کتێب‌و سیدییه‌ک به ناوی گه‌شتێک له گوڵزاری شێعر‌و په‌خشانی مامۆستا هه‌ژاریان پێ‌درا.