تەقینەوەی گولـلە خومپارەی بە جێماو بوو بە هۆی کوژرانی پیاوێکی ئیلامی و برینداربوونی هاوژینەکەی.
بە پێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان) ڕۆژی چوارشەممە ١٩ـی خەزەڵوەر لە شاری مێهران بە هۆی تەقینەوەی خومپارەی بەجێماو لە شەڕی ئێران و عێراق کەسێک کوژراوە و هاوژینەکەشی برینداربووە.
بەپێی هەواڵەکان کەسی کوژراو پیاوێکی ٤٣ ساڵە و کاری کۆکردنەوەی ئاسنەواڵە و شتومەکی کۆن بووە و پاش هەڵگرتنی خومپارەکە لە دەستیدا تەقاوەتەوە کە پیاوەکە لە دەسبەجێ گیانی لەدەستداوە و هاوژینەکەشی برینداربووە و گوازراوەتەوە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ئیلام.