خاوه‌ن دوکانه‌کانی بازاڕچه سنوورییه‌کانی سه‌رده‌شت له به‌رده‌م فه‌رمانداریی ئه‌و شاره کۆبوونه‌وه.
کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه، ٢٢ ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ئه‌و دوکاندارانه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداریی سه‌رده‌شت بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به رێنه‌دانی هێنانه‌وه‌ی باره‌کانیان له‌و دیوی سنوور بوو.
فه‌رمانداریی سهردهشتو پیرانشار ماوه‌یه‌که بار له بازاڕچه سنوورییه‌کانه‌وه بێته خوارێ، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ک کۆمه‌ڵێکی زۆر له کۆڵبهرانو کرێکارانی بێکار کردوه، زیانی زۆریشی به دوکانداره‌کانی بازاڕچه‌کان گه‌یاندوه.
داخستنی بازاڕچه سنوورییه‌کان بۆ هاتنی کاڵا به رێی قانوونی له حاڵێک دایه که به قسه‌ی یه‌كێك له كاربه‌ده‌ستان، داهاتی ساڵانه‌ی قاچاخی كاڵا زیاتر له ٣٠ میلیارد دۆلاره.
هه‌روه‌ها به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانیی ئێران له‌م دواییانه‌دا گوتبووی سه‌دی ٩٠ی جلوبه‌رگی هاورده‌ی ئێران به شێوه‌ی ناڕه‌سمی یان قاچاخ ده‌هێنرێته ئێرانه‌وه.