هه‌واڵه‌کان باس له دانه‌وه‌ی ته‌پۆڵکه‌ی مێژوویی “ڕکاوێ” له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیمه‌وه ده‌که‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد هه‌ندێ کاربه‌ده‌ستی ئه‌منیه‌تیی ڕێژیم به هاوکاریی چه‌ند به‌رپرسێکی شاری شنۆ به ته‌مای دانه‌وه‌ی شوێنه مێژووییه‌کانی شنۆیهن.
چالاکانی مه‌ده‌نیی شاری شنۆ ده‌ڵێن دانه‌وه‌ی ته‌پۆڵکه مێژووییه‌کانی ناوچه‌ی شنۆ هه‌مووی بۆ ڕاوڕووت‌و به‌تاڵانبردنی ئاسه‌واره مێژووییه‌کانه، چونکی ده‌بینین هیچ موزهیهک له شاری شنۆ نیه که ئه‌و ئاسه‌وارو که‌لوپه‌لانه‌ی تێدا ڕابگیرێن.
چالاکانی مه‌ده‌نیی شنۆ ده‌ڵێن هه‌موو ئه‌و ئاسه‌واره مێژووییانه که سامان‌و مڵکی گشتیی خه‌ڵکن یان دهفرۆشرێنو بۆ مۆزه‌کانی وڵاتانی ئورووپایی ڕاده‌گوێزرێن، یان له مۆزه شه‌خسییه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی رێژیم‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه، یان بۆ مۆزه‌ی شاره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌برێن.