لە کۆڕێک بە بەشداری “مارکوس سوودێر” سەرۆک وەزیرانی ئاڵمان “میداڵی شانازیی باواریا” درا بە “چیا ڕەبیعی” پەنابەری کوردی خەڵکی مەهاباد.
لەم کۆڕەدا کە بە بەشداری هەندێک لە چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆڤ و خەڵکی ئاسایی وڵاتی ئاڵمان بەڕێوەچوو چیا ڕەبیعی بە جلوبەرگی کوردییەوە بەشداری کرد و خەڵاتەکەی وەرگرت.
ناوبراو لە وتەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە وەرگرتنی ئەم خەڵاتە و ڕزگارکردنی گیانی مرۆڤەکان مایەی شانازییە و ئەم خەڵاتە دەبێ پێش ئەوەی بە من بدرێ بەو دایکە بدرایە کە گیانی خۆی بەختی منداڵەکەی کرد.
ئەو وتانەی ناوبراو ئاماژەیە بە ڕووداوی ڕۆژی ٤ـی پووشپەڕ لە شاری “وۆڕتسبورگ” لە ئاڵمان کە تێیدا پەنابەریکی خەڵکی وڵاتی سوومالی بە چەقۆ ٣ ژنی کوشت و پاشان ٧ کەسی دیکەشی بریندار کرد کە چیا ڕەبیعی بە دەستی خاڵی پێشی پێگرت و ئیزنی نەدا خەڵکی زۆرتر بریندار بکرێن.
لەم کۆڕەدا خەڵاتی باواریا درا بە چیا ڕەبیعی و ٤ کەسی دیکە و مارکوس سوودێر بە سەرچاوگەی هیوا و جێگای ڕێز ناوی لەو کەسانە و ئەو کارەی کە دەرحەق بە خەڵکی ئاڵمان کردوویانە کرد، ئەم خەڵاتە بە کەسانێک دەدرێ کە بۆ پاراستنی ژیانی خەڵک ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە.