یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی خەڵکی بانە کە سەرەتای مانگی خەرمانان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە، لە ئاکامی ئەشکەنجەی ئەو هێزانەدا تووشی خوێنبەربوونی گەدە بووە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا “هۆشیار شەعبانی” چالاکی مەدەنیی خەڵکی بانە کە زیاتر لە دوومانگە دەسبەسەر کراوە، بە هۆی ئەشکەنجەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانەوە تووشی خوێنبەربوونی گەدە بووە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە کەشێکی ئەمنیدا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانە خەوێندراوە و پاشان گەڕێندراوەتەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە.
هۆشیار شەعبانی لە ماوەی دەسبەسەر کردنیدا تەنیا یەکجار لە ڕێگەی تەلەفوون لەگەڵ بنەماڵەکەی پەیوەندی هەبووە و لە مافی چاوپێکەوتن لە گەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.
هۆشیار شەعبانی تەمەن ٢٨ ساڵ ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانه دەسبەسەر کرا
هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو نادیارە.