هێزی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بەدژی ئەمنییەتی کەشتیوانیی نێونەتەوەیی لە ئاو نێونەتەوەییەکاندا، مانۆڕێکی مووشەکیی بەربڵاوی بەڕێوە بردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ” مێژووی شەڕ” تاریخ جەنگ، ئەم مانۆڕە کە ناوگانێکی ئەمریکایی پێکهاتوو لە چەندین ناوشکێن بەشداریی مانۆڕەکەیان دەکرد لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە کەناراوەکانی ئێران بەڕێوەچووە و لەو مانۆڕەدا هێزی دەریایی ئەمریکا چەندین مووشەکیی لە جۆری” ئێم. کەی_٦٠ گریفین” کە مووشەکێکی زەوین بە زەوینە و بۆ بەرگریی و پاراستنی کەشتییەکانی ئەمریکا لە ئاوە نێونەتەوەییەکاندا بەرهەمهاتووە.
جێگەی ئاماژەیە کە هێندێک لە کەشتییە شەڕکەرەکانی ئامادە لەو مانۆڕە دەریاییەدا بە مەبەستی تاقیکردنەوەی لێهاتوویی سەربازانی کەشتییە شەڕکەرەکان مانۆڕێکی تیرهاوێژییشیان بەڕێوەبردووە.
ماڵپەڕی مێژووی شەڕ” تاریخ جەنگ” لە دڕێژەی ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاند کە ئەم مانۆڕە دەریاییەی ئەمریکا چەند ڕۆژ پاش ئەوەیکە بەلەمە تیژڕەوەکانی سپای پاسداران بەشێوەیەکی هەڕەشەئامێز گەمارۆی کەشتییەکی ئەمریکایان لە ئاوە نێونەتەوەییەکاندا دابوو بەرێوەچووە.