شیركه‌تی پۆڵای زاگرۆس ٢٨ كرێكاری ماوه که خاوه‌ن پشکه‌کانی ئه‌م كارخانه‌یه مووچه‌ی چه‌ند مانگیان پێ قه‌رزدارن‌و چاره‌نووسی کار‌و داهاتووشیان هه‌روا ناڕوونه.
ئه‌و کرێکارانه ده‌ڵێن مووچه‌ی ٥مانگیان وه‌رنه‌گرتوه‌و ١١ مانگیشه هه‌قی بیمه‌یان تێ‌نه‌کراوه.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش ٢٨ كرێكاری ئه‌م کارخانه‌یه له ده‌فته‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سندووقی خانه‌نشین‌کراوه‌کانی پۆڵای زاگرۆس وه‌ك سه‌ره‌كیترین پشكداری ئه‌م كارخانه‌یه کۆبوونه‌وه، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان پێ نه‌دانه‌وه‌و به ده‌ستی به‌تاڵ بۆ ماڵی گه‌ڕانه‌وه.
شیركه‌تی پۆڵای زاگرۆس به بڕیاری کۆڕی گشتیی شیرکه‌ت له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٢دا که له پشكدارانی سه‌ره‌كیی ئه‌م شیركه‌ته وه‌ك سندووقی خانه‌نشینی ئێران، سندووقی خانه‌نشینیی كارمه‌ندانی شیركه‌تی پۆڵای زاگرۆس‌و ڕێكخراوی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی پێک هاتووه، به وه‌رشکسته ڕاگه‌یه‌ندرا
پاش به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه نزیك به ٢٠٠ كرێكار له‌م شیركه‌ته ده‌ركران‌و له هه‌مان كاتدا ٢٨ كرێكار به مه‌به‌ستی نیگابانی‌و پاراستنی ئه‌م شیركه‌ته مانه‌وه‌و قه‌راربوو له هه‌موو هه‌ق‌و مه‌زایایه‌ك به‌شدار بن‌و مووچه‌كه‌شیان له لایه‌ن خاوه‌ن پشكه‌كان بدرێ؛ به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ پشكدارانی ئه‌م كارخانه‌یه مووچه‌ی ئه‌م كرێكارانه‌یان نه‌داوه.