جێگری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر وتووێژە ناوکییەکان بۆ دووبارە کردنەوەی بەرجام لە ڤییەن وتی: ئێران وتووێژ لەسەر بەرنامەی ناوکیی ناکا لەبەر ئەوەیکە ئێران لە ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی ڕێککەوتنی لەگەڵ وڵاتانی ١+٤ واژۆ کردوە و ناگەڕێتەوە.
عەلی باقری کەنی، جێگری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران و بەرپرسی تیمی وتووێژی ئێران لە ڤییەن، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا، سەرەڕای ئاماژە بەوەیکە ئێران لە ڤییەن وتووێژ بۆ دووبارەکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکیی ناکات و تەنیا دەیهەوێ گەمارۆکانی سەر ئێران لابچێ وتی: گرینگترین خاڵ کە ئێمە لە دانووستانەکانی ڤییەن دەیهێنینە بەرباس ئاکام و لێکەوتەکانی هاتنەدەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی بەرجام دەبێ.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئاکام و لێکەوتەکان تەنیا تایبەت دەبێ بە لاچوونی ئەو گەمارۆگەلەی کە ئەمریکا بەسەر ئێرانیدا سەپاندوویەە.
لەلایەکی دیکەوە نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەیکە ئەمریکا دەیهەوێت ڕێگە چارەیەکی گونجاو بۆ وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن ببینێتەوە وتی: گەڕانەوەی هەر دوو لایەن بۆ پێبەندبوون بە بەڵێنە ناوکییەکان باشترین ڕێگەیە بۆ دڵنیابوون لەوەیکە ئێران بۆ هەتاهەتایە دەستی بە چەکی ناوکیی ڕاناگات.