سه‌رۆكی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی سووتانی زانكۆی ئێران گوتی، سووتان “نه‌خۆشی فه‌قیره‌کانه”و زیاتر له وڵاتانی هه‌ژاردا باوه. ئه‌و گوتی ڕاده‌ی سووتان له ئێران ٨ هینده‌ی ڕێژه‌ی مام ناوه‌ندیی سووتان له جیهان زیاتره.
محه‌ممه‌دجه‌واد فاتمی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پشتیوانیی له نه‌خۆشانی سووتاو گوتی، وڵاتانی ئافریقایی وه‌ک به‌نگڵادێش، هیندو پاكستان له‌م وڵاتانه‌ن كه که ڕووداوی سووتان له‌وێ به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزه؛ به‌ڵام له ئێران له‌و وڵاتانه‌ش زیاتری نه‌خۆشی سوتاو هه‌یه، ئه‌مه‌ش له حاڵێك دایه كه ئێران ئاستی داهاتی له‌و وڵاتانه به‌رزتره به‌ڵام نرخی سووتانی زیاتر وه‌ك وڵاتانی هه‌ژار ده‌چێ.
فاتمی ده‌ڵێ له ئێران وه‌ک پێویسته پشتیوانی له نه‌خۆشه‌کانی سووتاو ناكرێ هه‌ر بۆیه نه‌خۆشیی ڕه‌وانی‌و خه‌مۆكی له نێو ئه‌م كه‌سانه‌دا زۆر باوه. هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه ئاستی مردن له نێو ئه‌م كه‌سانه‌دا زۆر به‌رزه‌و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نه‌بوونی ته‌ختی نه‌خۆش گیروگرفتێكی دیكه‌ی نه‌خۆشه سووتاوه‌كانن.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئێران هه‌ر ئێستا پێویستیی به ٢ هه‌زار و ٤٠٠ ته‌ختی نه‌خۆشی سووتاو هه‌یه له حاڵێكدا كه نزیك به ١٠٠٠ ته‌ختی هه‌یه به‌ڵام به هۆی شه‌ق و شڕییانه‌وه بۆ خه‌واندنی نه‌خۆش هیچ له‌بار نین.