دارەکانی گوندی جەڕان سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن کەسانی هەلپەرەستەوە دەبڕدرێن و بە تاڵان دەبردرێن.
هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی پیرانشار به تۆماركردنی گرته ڤیدیۆیه‌ک بڕینی دار و به‌تاڵانبردنی داره‌كانی گوندی “جه‌ڕان”ی سه‌ر به شاری پیرانشاری بۆ ڕای گشتی ئاشكرا كردووه و داوای یارمه‌تی له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كا كه بكه‌رانی ئه‌و كاره ئاشكرا بكرێن.
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییه‌كی خەڵکی شاری پیرانشار به بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌ک له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا تێكدانی سرووشت و برینه‌وه‌ی داری گوندی “جه‌ڕان”ی ئاشكرا كردووه و دەڵێ:” هەموو ئه‌و دارانه كه بڕدراونه‌ته‌وه ته‌مه‌نیان سه‌رووی ده ساڵه كه ئه‌مه له ڕووی ژینگه‌ییه‌وه خه‌سارێكی گه‌وره‌ی به سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه گه‌یاندووه”.
جێی ئاماژەیە کە سالانە بە سەدان هێکتار لە دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن کەسانی هەلپەرەسەت و بە هاوکاریی لایەنە پێوەندیدارەکانی سەر بە سپای پاسداران دەبڕدرێن و بە تاڵان دەچن.