ڕۆژی ڕابردوو لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ٣ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە دڕێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ٣ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایانی خانەنشینکراوی ساڵی ٩٩ی هەتاوی لە شارە جیاجیاکانی ئێران لە بەردەم ڕێکخراوی بەرنامە و بودجە لە تاران، جووتیاران و ئاژەڵدارانی مەشهەد لە بەردەم بینای شارەوانیی ئەو شارە و جووتیارانی پارێزگای ئیسفەهان لە بەردەم ئیدارەی ئاوەی شاری ئیسفەهان بەڕێوە چوو.
شایانی باسە کە ناڕازییان بە هەواڵدەریی هرانایان ڕاگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی خواست و ویستەکانیان لەلایەن بەرپرسانی حکومەتەوە جێبەجێ نەکرێ، درێژە بە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان دەدەن.