شورای نیگابان له‌سه‌ر لایه‌حه‌ی په‌سندكراوی مه‌جلیس له‌باره‌ی ناچاركردنی شیركه‌ته‌كانی بیمه به پێدانی دیه‌ی یه‌كسان بۆ ژن و پیاو پێداگریی كرده‌وه. به‌ڵام قانوونی سزاكانی ژن‌و پیاو یه‌كسان نین‌و هه‌ر له جێی خۆیانن.
ڕه‌حیم زار‌ع، وته‌بێژی كۆمیسیۆنی ئابووریی مه‌جلیس ڕۆژی ڕابردوو گوتی، پاساو تێبینیی ئێمه بۆ یه‌كسانیی دیه‌ی ژن‌و پیاو ئه‌وه بووه كه هێندێك له ژنان سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه‌ن‌و كاتێك زیانێكیان به‌ر بكه‌وێ یان بمرن، كه‌سوكاریان تووشی گیروگرفت ده‌بن.
له قانوونی پێشوودا، قانوونی بیمه به پێی قانوونی سزای گشتیی وڵات بوو. له قانوونی سزاكانی ئێران‌دا، دیه‌ی ژن نیوه‌ی دیه‌ی پیاوه، هه‌ر بۆیه شیركه‌ته‌كانی بیمه‌ش به پێی قانوونی سزاكانی ئێران هه‌قی بیمه‌ی ژنانیان ده‌دا.
ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌م قانوون‌و لێكۆله‌رانی مه‌ده‌نی توانیویانه نوێنه‌رانی مه‌جلیس بێننه سه‌ر ئه‌م قه‌ناعه‌ته كه بیمه‌و پێدانی خه‌ساره‌ت، پێوه‌ندیی به قانوونی سزای ئێران‌و شه‌رعه‌وه نییه‌و هه‌ر بۆیه هیچ هۆكارێك نییه كه قانوونی بیمه له‌سه‌ر “بڕیاره‌کانی شه‌رع” دابڕێژرێ.
قانوونی نوێ ده‌یه‌وێ شیركه‌ته‌كانی بیمه ئه‌ركدار بكا كه خه‌ساره‌تی بیمه ژن‌و پیاو ناناسێ و ده‌بێ یه‌كسان بێ، به‌ڵام ئه‌مه به‌م مانایه نییه كه نابه‌رابه‌ریی مافی ژن‌و پیاو له قانوونه‌كانی سزا گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتبێ.