وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، هۆشداری بە ئێران و حیزبوڵای لوبنان و گرووپە میلیشیاکانی سەر بەو ڕێژیمە لە ناوچەکە دەدا و دەڵێ: هەبوونی گرووپە میلیشیاکان و حیزبوڵای لوبنان بەدژی هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا قەبووڵ ناکەین.
بێنی گانتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆمپانیای پێشکەوتووی بەرهەمە سەربازییەکان، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئیسرائیل ئیزن نادات حیزبوڵای لوبنان و میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، زیان بە سەروەریی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا بگەیێنن.
هەر لەم پێوەندییەدا ئاڤیۆ کۆخاوی، بەرپرسی ناوەندی فەرماندەیی ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە ماوی ساڵانی ڕابردوودا دڕێژەمان بە هێرشە شاراوکانمان لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدژی دوژمنەکانمان داوە و ئەرتەشی ئیسرائیل ڕووبەڕووی هەموو هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران و گرووپە میلیشیاکانی ئەو ڕێژیمە کە بیهەوێت سەروەریی خاکی ئیسرائیل بباتە ژێر پرسیار دبێتەوە.
بەرپرسی ناوەندی فەرماندەیی ئەرتەشی ئیسرائیل لە درێژەدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئێمە خەریکی پلان و دارشتی بەرنامەی تۆکمەی سەربازیین بەدژی هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران و بەرنامەی ناوکیی ئەو ڕێژیمە.