ماوه‌ی ٣ ڕۆژ له كوژرانی كچێكی لاوی خه‌ڵكی موسیانی دێهلۆران تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام هێشتا هۆكارو چۆنییه‌تیی كۆژرانی بۆ هیچ لایه‌ك ڕوون نه‌بۆته‌وه‌و شك و گومانه‌كان هه‌ر له جێی خۆیانن.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی موكریان، 3 ڕۆژ له‌وه پێش هه‌واڵی كوژرانی كچێكی لاوی خه‌ڵكی موسیانی سه‌ربه شاری دێهلۆران له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا. به‌پێی لێدوانی پۆلیس ته‌رمی ئه‌و کچه کوژراوه له په‌تۆیه‌كه‌وه پێچراوه‌و له حه‌وشه‌ی ماڵێك له یه‌كێك له ئاواییه‌كانی سه‌ربه‌م شاره فڕێدراوه، به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ پۆلیس به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و بابه‌ته نه‌كردوه‌و هۆكارو چۆنییه‌تی كوژرانی ئه‌م كچه‌ی بۆ که‌س ڕوون نه‌كردۆته‌وه.