٣٢ـهەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردستان لە شاری سنە بەڕێوە دەچێ.
بەرپرسی ٣٢ـهەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردستان ڕایگەیاند، شانۆ پاڵێوراوەکانی ئەم خولەی فێستیڤاڵەکە دەستنیشان کراون و پاش پێداچوونەوەی داوەرەکان بڕیار درا ١١ شانۆ سەرکەوتن بەدەست بهێنن بۆ خولی کۆتایی فێستیڤاڵەکە.
جێی ئاماژەیە ٢١ شانۆ داوای بەشداری کردنیان لە ٣٢ـهەمین خولی شانۆی کوردستان کردبوو کە لەو ژمارەیە ١١ شانۆ سەرکەوتنیان بەدەست هێنا و گەیشتنە قۆناغی کۆتایی.
شایانی باسە ٣٢ـهەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردستان ٢٧ بۆ ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ـی هەتاوی لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.