کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەزەڵوەری١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری سەردەشت، تەقەیان لە کۆڵبەرێک بە ناوی “کەریم خەندەدار” کردووە و ناوبراو بە سەختی بریندار بووە.
کەریم خەندەدار خەڵکی گوندی “میر شێخ حەیدەر”ی، سەر بە شاری سەردەشت بووە کە لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانی دووپەزه لە سنووری کێلێ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە.
شایانی باسە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئیستا ١٥٠ کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون یان بریندار بوون.