به‌پێی ئامارێكی ڕه‌سمی كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی پله به‌رزی پارێزگای ورمێ‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌م پارێزگایه زیاتر له ٤٠ هه‌زار بێكاری ده‌رچووی زانكۆی هه‌یه.
له حاڵێكدا ئه‌م ئاماره بڵاوكرایه‌وه كه کۆمه‌ڵێکی دیکه له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م پارێزگایه ده‌ڵێن له ئاستی پارێزگادا لانیكه‌م ٨٠ هه‌زار ده‌رچووی زانکۆ هه‌یه که بێكارن‌و ئه‌و ئاماره ڕه‌سمییه‌ی نیوه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی باس کردوه، پشتی به ئاماره‌کانی ناوه‌ندی ئامار به‌ستوه که ده‌لێ ئه‌وه‌ی له حه‌وتوویه‌ک‌دا یه‌ک سه‌عاتیش کار بکا حیسابی بێ‌کاری بۆ ناکه‌ن.
قوربانعه‌لی سه‌عاده‌ت، پارێزگاری ورمێ‌ش پێشتر گوتبووی گیروگرفتی سه‌ره‌كیی ئه‌و پارێزگایه له ئێستادا بێكارییه، به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ر ئێستا ١١٨ هه‌زار كه‌س له پارێزگای ورمێ بێكارن که زۆربه‌یان خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رزی زانکۆن.
شایانی باسه كه چاره‌سه‌رنه‌كرانی قه‌یرانی بێ‌کاری له لاوان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌شیش به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بێته‌وه‌و ئه‌مه‌ش خۆی خه‌سارێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی دیکه‌یه که له‌و سۆنگه‌یه‌وه تووشی کۆمه‌ڵگا بووه.