پاڵه‌وانێكی كوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، له پێشبڕكێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا لەسه‌ر ئاستی ئورووپا میداڵی زێڕی به‌ده‌ست هێنا.
وه‌رزشوانێكی كوردی خەڵکی شاری کرماشان بە ناوی شێركۆ ئه‌لیاسی و دانیشتووی وڵاتی فینله‌ند، له شاری سانتا سوزانای ئیسپانیا به‌شداریی له پاڵه‌وانێتی جیهانی له‌شجوانی كرد كه تایبه‌ت بوو به (فیزیک و بۆدی كلاسیكۆ و بۆدی بۆڵدینگ).
شێركۆ ئه‌لیاسی له سێیه‌مین رۆژی پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بۆ و یه‌كه‌مجار توانی مێداڵی زێڕی ئەو پێشبڕکێیە بباته‌وه.
ناوبراو لە ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی، به‌شداریی له پاڵه‌وانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كا؛ بۆ یه‌كه‌مجار پێش ٧ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له پاڵه‌وانێتی كلاسیكی فیتنس پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا، له هه‌مان ساڵدا مێداڵی بڕۆنزی له‌سه‌ر ئاستی جیهان برده‌وه.
ئه‌م پاڵه‌وانه كورده له ساڵی ٩٤ی هەتاوی، به باشترین یاریزانی فیتنسی فینله‌ند دیاری كرا.
شێركۆ ئالیاسی له ساڵی ٩٤ پله‌ی یه‌كه‌م و مێداڵی زێڕی پاڵه‌وانێتی فیتنسی ئورووپای بەدەست هێنا؛ ساڵی دواتر مێداڵی زیوی له ئیسپانیا به‌ده‌ستهێنا و به‌شداریی چه‌ندان پاڵه‌وانێتی دیكه‌ش كردووه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ورووپا و جیهان.