لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی ساڵی ٩٩ی هەتاوی، کۆمپانیای نەیشەکەری حەوتتەپە لە بەردەم بینای ئیدارەی کاری شاری شووش، ماڵدزراوانی کۆمپانیای ڕامەک خودڕەو لە بەردەم بینای دادگوستەری شاری تاران، هاووڵاتییانی لارستان لە پارێزگای فارس لە بەردەم بینای وەزارەتی ڕێگەوبان لە تاران، کرێکارانی کۆمپانیای سەمتکوی تەورێز لە بەردەم دەفتەری بەرپرسی کۆمپانیاکە، جووتیارانی ئیسفەهان لە بەردەم ئیدارەی ئاوی ئەو شارە و کرێکارانی کانگای بەردی کرمان لە بەردەم ئیدارەی گشتیی کار و دابینکردنی کۆمەڵایەتیی ئەو شارە بەڕێوە چوو.