دادئەستێنی گشتیی کوەیت بڕیاری دەسبەسەرکرانی ٨ هاووڵاتی ئەو وڵاتەی بە تۆمەتی دابینکردنی ماڵیی و سپیکردنەوەی پارە بۆ حیزبوڵای لوبنان دەرکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی کوەیتی “ئەلقەبەس” دادئەستێنی گشتیی کوەیت، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، بڕیاری دەسبەسەرکردنی ٨ هاووڵاتی کوەیتی بە تۆمەتی سیپکردنەوەی پارە و دابینکردنی ماڵیی حیزبوڵای لوبنان دەرکردووە و دەزگای زانیارییەکانی کوەیت ڕایگەیاندوو کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا، ئەو کەسانەی کە پێوەندییان بە گرووپی حیزبوڵای لوبنانەوە هەیە دەسبەسەر دەکرێن.
دەزگای زانیارییەکانی کوەیت هەروەها ڕایگەیاندووە کە پاش دەسبەسەرکردنی ٤ تۆمەتباری دیکە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بۆمان دەرکەوتووە کە ئەو کەسانە بە بیانووی جۆراجۆرەوە پارە بۆ گرووپی تێرۆریستیی حیزبوڵای لوبنان دەنێرنەوە.
جێگای ئاماژەیە کە دەزگای زانیارییەکانی وڵاتی کوەیت لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چەند کەسی پێوەندیدار بە حیزبوڵای لوبنانیان کە خەریکی ئەندامگیری لاوانی کوەیت بۆ حیزبوڵای لوبنان لە سووریە و یەمەن و هەروەها قاچاخی ماددەی هۆشبەر بوون، دەسبەسەر کردووە.