له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان ڕێوڕه‌سمێکی به‌بۆنه‌ی ٧٠ ساڵه‌ی دامه‌زرانی خۆی پێکهێنا.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا که ڕۆژی دووشه‌ممه، ٢٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٩٤ی هه‌تاوی، به‌به‌شداریی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامانی ئه‌م یهکیهتییهو ده‌یان کادرو پیشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌و به ئاماده‌بوونی کۆمه‌ڵێکی زۆر میوان به‌ڕێوه‌چوو، ڕێز له یادو بیره‌وه‌ریی دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و یهکیهتییهو له سه‌روو هه‌موویانه‌وه مینا خانم قازی، هاوژینی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، سه‌رۆک کۆماری کوردستان نرا.
ئه‌م ڕێوره‌سمه به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ڕه‌قیب و ساتێک بێده‌نگیی بۆ ڕێزلینان له یادی شه‌هیدان ده‌ستی پێ کرد‌و له سه‌ره‌تای ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌لایه‌ن قادر وریا، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه پێشکێش کرا.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوره‌سمه‌دا په‌یامی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان به‌م بۆنه‌وه له‌لایه‌ن سۆهه‌یلا قادری، سکرتێریی گشتیی ئه‌م یه‌کیه‌تییه پێشکێش کرا.
سروودی “گوره‌ی ئاسمان” بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه بوو که له‌لایه‌ن کۆڕسی یه‌کیه‌تیی ژنان‌و به هاوکاریی کۆڕی هونه‌ریی پێشکه‌شی ئاماده‌بووان کرا.
له به‌شێکی دیکه‌دا، په‌یامی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که به‌م بۆنه‌وه ئاماده کرابوو، له‌لایه‌ن شه‌ونم هه‌مزه‌یی، ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ریی یه‌کیه‌تیی لاوانه‌وه خوێندرایه‌وه.
له‌نێوئاخنی به‌رنامه‌کانیشدا ئاماژه به ناوی ئه‌م کهسو لایه‌نانه کرا که به‌بۆنه‌ی ٧٠ ساڵه‌ی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانه‌وه چه‌پکه‌گوڵی پیرۆزباییان ناردبوو.
دوابه‌دوای ئه‌وه گۆرانیی “کیژان ده‌چنه مێرگۆڵان” به ده‌نگی شیرین شه‌ریفی پێشکه‌ش کراو له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ڕێوره‌سمه‌که‌دا، یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان پێدانی ڕێزنامه، ڕێز له‌و ژنانه گیرا که له مێژووی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌دا وه‌ک سکرتێری ڕێکخراوه‌که خزمه‌تیان به‌م ڕێکخراوه کردوه.
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌م به‌شه‌دا له‌وحی ڕێزلینان به‌م ژنانه‌ش به‌خشرا که ده‌یان ساڵه له ڕیزی خه‌باتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستاندا بهشدارانو تا ئیستاش له نێوخۆی کوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا له ڕیزی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌دا هه‌ڵسووڕانیان هه‌یه.
هه‌ر له‌م به‌شه‌دا ڕێز له‌م دڵسۆزانه‌ش گیرا که له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆڤاری ژنان، ئۆرگانی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانه‌وه هاوکاری ئه‌م گۆڤاره بوون.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا شانۆیه‌ک پێشان درا که به‌رهه‌می به‌شی هونه‌ریی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان بوو.
ڕێوڕه‌سمی ٧٠ ساڵه‌ی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان به شایی‌و شادیی ئاماده‌بووان کۆتایی پێهات.
بۆ بینینی وێنەکان کرتە لێرە بکە