لە زۆربەی شارە گەورەکانی ئەفغانستان وەک کابول کلاسەکانی خوێندن بۆ کچانی سەرۆی پۆلی شەشەم داخراوە.
لە ئێستادا پاش بە دەسەڵات گەیشتنی تاڵیبان لە ویلایەتی هەرات بە شێوەی کاتیی ئیزنی کرانەوەی قوتابخانەی کچان دراوە، بەڵام کارناسان و مامۆستایانی قوتابخانەکان لەوە دەترسن کە تاڵیبان وەکوو عادەتی هەمیشەیی خۆی، لە بڕیارەکەی پاشگەز ببێتەوە و کێشە بۆ بنەماڵە و مامۆستایان و قوتابیانی کچ دروست بکات.
“سابیر مەشعەل” بەرپرسی شۆرای هەڵبژێردراوی مامۆستایانی هەرات، باس لەوە دەکات کە تاکوو ئێستا هیچ بەربەستێک بۆ کرانەوەی قوتابخانەکان بۆ کچان و کوڕان دانەنراوە بەڵام بۆ داهاتوو هیچ شتێک چاوەڕوان ناکرێت؛ ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە لەم چەند مانگەدا لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیبان لە وتووێژدا بوون تاکوو ئیزنی کرانەوەی قوتابخانەکان وەربگرن و داوای لە تاڵیبان کردووە کە خۆی بە بەرپرسی پەروەردەی کچانیش بزانێ.
شایانی باسە کە دوای بە دەسەڵات گەیشتنی تاڵیبان لە ١٧ـی دێسامبردا، تەنیا ئیزن بە قوتابخانە کوڕانەکان درا کە کاری خۆیان دەست پێبکەنەوە، بەڵام ئێستا خەڵکی ئەفغانستان داواکاری درێژەدان بەخوێندنن بۆ کچانی ئەو وڵاتەش.