جموجۆڵی هێزه چه‌كدارو ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕێژیم له ناوچه‌كانی سه‌رده‌شت‌و ڕه‌به‌ت زیادی کردوه.
به‌پێی هه‌واڵی په‌یامنێری كوردستان و كورد، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردوودا هێزه چه‌كدارو ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕێژیم له هه‌وڵی ئاماده‌كردنی شوێن‌و جێگه بۆ دانانی پایه‌گای به‌سیج له گونده‌كانی زه‌مزیران، وه‌رگێل، گه‌رۆر، موسالان بوون‌و هه‌روه‌ها ڕۆژی ڕابردووش پایه‌گای ئاوایی ئه‌حمه‌دبریوێ به‌ڕه‌سمی داندرا. هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌کان زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکێکی زیاتر په‌لکێشی به‌سیج بکرێن.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا که جموجۆڵی نیزامیی حیزبی دێموکڕات له نێوخۆی کوردستان زیاتر بووه، هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیمیش ده‌یانه‌وێ به دانانی پایه‌گاو بنکه‌ی زیاتر ڕێگری له چوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی حیزب بۆ نێو خه‌ڵک بکه‌ن، کارێک که قه‌ت تێیدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.