لە دڕێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو لە شارە جیاجیاکانی ئێران ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی پارێزگای خووزستان لە بەردەم بینای ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتی لە شاری ئەهواز، کۆمەڵیک لە ئەندازیاران و چاوەدێرانی وەزارەتی رێگەوبان لە بەردەم ئەو وەزارەتخانەیە لە تاران، بەڕێوە چوو.
هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵیک لە خانەنشینکراوانی سەندووقی خانەنشینیی پۆڵای ئیسفەهان و خووزستان لە بەردەم بینای ئەو سەندووقە لە ناوەندی پارێزگاکان، کادری دەرمانیی رێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتی لە بەردەم بینای مەجلیسی ڕێژیم لە تاران، کۆمەڵیک لە ماڵدزراوانی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی کریپتۆلەند لە بەردەم بینای دەزگای قەزایی لە تاران و کۆمەڵیک لە ماڵدزراوانی دامەزراوەی کاسپیەن لە بەردەم بینای بانکی ناوەندیی ڕێژیم لە تاران بەڕێوە چوو.