چالاکانی مەدەنیی پیرانشار بەبۆنەی ساڵیادی بۆمبارانی شیمیایی ئەو شارە کۆمەڵە چالاکییەکانیان بەڕێوە برد.
لەو چالاکییانەدا کە بەبۆنهی ١٧ی ره‌شه‌ممه ،ساڵرۆژی بۆمبارانی پیرانشار له ساڵی ١٣٦٣ ڕێک خرابوو، چه‌ند گرووپێکی شاخه‌وانیی شار چەند هه‌ڵمه‌تیان له “گه‌لووی لک بن” بەڕێوە برد.
هەر له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردوودا بە کۆمەڵێک چالاکیی وەک نه‌مام چاندن، شاخه‌وانی، ڕەوەزبڕین، بارهێنانی منداڵان له بواری ژینگه‌پارێزی، كێبڕكێی دووچەرخەسواری له‌لایه‌ن گرووپی قه‌ندیلی پیرانشارەوە یادی قوربانیانی ئەو ڕووداوە بەرز ڕاگیرا.
بۆ بینینی وێنەکان کرتە لێرە بکە