• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

درۆی بەگەڵەگایی هەر لە تۆ جوانە

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/11/07
جۆری بابەت: ئەدەب

دارسمە

مانگا‌بەکەڵ دەستەواژەیەکی ئاژەڵدارانە‌یە و وەک زۆر وشە و دەستەواژەی دیکە لە زمانی ئاژەڵدارانەوە هاتووەتە نێو زمان و ئەدەبییات و ئاخاوتنی ئەم سەردەمەش.

“مانگا بەکەڵ” بەو مانگایە دەگوترێ کە لەکاتی خۆیدا وادەی جووت‌بوونی لەگەڵ “گا”دا دێ و ئەم جووت‌بوونەش وەک هەر جووت‌بوونێکی گیانلەبەرانی دیکە وەچەی لێ ‌دەکەوێتەوە. کاتێک مانگا “وەکەڵ” دێ، یان کاتی جووت‌بوونی دێ، دەڵێن بەکەڵە و لەو کاتەدا کۆمەڵێک گا و جوانەگای بەردەست بە تەمای جووتبوون دوای دەکەون.

دوای ئەوەی ژیانی ئاژەڵداری بەرەو ژیانی شارستانی و پیشەکردنی ئەم سەردەمە گۆڕا، یان تەنیا لەنێو کۆمەڵێکی تایبەتی کاسبکار و چالاکانی ئاژەڵداریدا بەرتەسک مایەوە، دەستەواژەی “مانگا بەکەڵ”یش وەک زۆر دەستەواژەی دیکە بوو به ئیدیۆم و نیشانەی گەیاندن و گێڕانەوە و پێشاندانی زۆر دۆخی دیکە. ئەو کەسانەی لە ناوچەی موکریان لە چیایان بەهاران بەدوای ڕووەکی کوارگ”دا دەگەڕێن، ئەوکاتەی چەند کوارگێک لە دەوری کوارگێکی گەورەدا دەدوزنەوە، دەڵێن “مانگا بەکەڵ”مان دۆزییەوە. زۆرجاریش کاتێک شتێک یان ڕووداوێکی شاراوە ئاشکرا دەبێ، دەڵێن: “مانگا بەدزیەوە کەڵ دەگرێ و بەئاشکرا دەزێ.”

زۆر جار لە ژیانی ڕۆژانەدا کاتێک باس لە درۆکردنی کەسێک دەکرێ، بۆ سەلماندنی ئەوەی درۆکە سووک و ئاسان ئاشکرا نابێ، دەڵێن “درۆ مانگا بەکەڵ نییە.” واتە درۆ زۆر بە داپۆشراوی و هەستیارییەوە دەکرێ و زحمەتە ئاشکرا بێ.

“کەڵەگایی”یش واژەیکی دروست‌کراوە و لە ناوی دوو ئاژەڵی بە‌هێزی ماڵی‌کراوی “کەڵ” و “گا” و پاشگرێک پێک‌هاتووە. لە ئاخاوتن و نووسینیشدا زیاتر بە مانای سەپاندنی شتی ناحەق و زۆرەملیانە دەکار دەکرێ. وشەی لێکدراوی “گەڵەگایی” خۆی دە‌نێو ئیدۆمێکی پێوەندیدار بە “درۆ‌کردن”یش کردووە و زۆر جار ئەگەر درۆیەکی ئاشکرا و وێنەچوو دەکرێ، دەگوترێ “ئەمە درۆ نییە، گەڵەگاییە”.

هەتا ئێرووکانە دوو ئیدۆمی پێوەندیدار بە درۆکردنمان لە وشەدانی ئاژەڵدارانەوە بۆ تۆی خوێنەر ساغ کردەوە، بەڵام نابێ به‌هیچ جۆرێک ئەمەمان لەبیر بچێ کە “موبەلیغانی موحتەڕەم” دەفەرموون درۆ دوژمنی خوایە. بڕواننە ئەم چەند دێڕەی خوارەوە و بزانن کۆماری ئیسلامی چۆن بەگژ ئیدیۆمی “مانگا بەکەڵ” نەبوونی “درۆ”دا هاتووەتەوە:

دێڕی یەکەم: هەواڵدەریی “ڕۆیتەرز” لە زمان ئێرانەوە بڵاوی‌کردەوە هەوڵی ئەمریکا بۆ وەستاندنی کەشتییەکی نەوت‌هەڵگری ئێران بە ناکامی مایەوە.

دێڕی دووهەم: ڕۆژنامەی “هائارتێس” لە زمان ئێرانەوە ڕایگەیاند، ” ئێران نەیهێشتووە ئەمریکا کەشتییەکی نەوت‌هەڵگری ئێرانی بدزێ”.

دێڕی سێهەم: هەواڵدەریی “سپۆتنیک”ی ڕووسیە لە زمان ئێرانەوە بڵاوی ‌کردەوە بڕیاره “هەوالدەریی مێهر” فیلمی ئەستاندنەوەی ئەوە کەشتییە نەوت‌هەڵگرە بڵاو بکاتەوە کە هێزی دەریایی ئەمریکا خەریکی دزینی بوو.

دێڕی چوارم: “بی‌بی‌سی” لە زمان میدیاکانی ئێرانەوە بڵاوی کردەوە، ئەم میدیایانە لە هەواڵێکی وەک یەکدا باسی بەرەنگاربوونەوەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هێزەکانی ئەمریکایان کردووە.

دێڕی پێنجەم: ڕۆژنامەی “شەرقولئەوسەت”ی چاپی لەندەن لە زمان ئیرانیانەوە بڵاوی کردەوە، ئێرانییەکان هەوڵی ئەمریکایان تووشی شکست کرد.

دێڕی شەشەم: “ئەلعەرەبیە” لە زمان بەرپرسانی ئێرانی بڵاوی کردەوە، ئامریکا بەتەما بوو دەست بەسەر نەوتی ئەواندا بگرێ.

دێڕی حەوتەم: ڕۆژنامەی “ئیندیپێندێت” بڵاوی کردەوە ئەم هەواڵە تەنیا لە زمان دەزگاکانی سەر بە ئێرانەوە بڵاو کراوەتەوە.

دێڕی هەشتم: بەرپرسانی ئەمریکایی سەبارەت بە دەست‌بەسەرداگرتنەوەی کەشتییەکی نەوت‌هەڵگری ئێرانی ڕایانگەیاند: ئەوان ئاگاداری ئەم ڕووداوە نین و تەنیا هەواڵەکەیان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە بیستووە.

دێڕی نۆیەم: “ئار‌. تی” بڵاوی کردەوە حکومەتی ڤێتنام دەڵێ بۆ وەرگرتەوەی کەشتییەکەیان کە لە ئێران دەستی بەسەردا گیراوە، لە گفتوگۆدان. ئەم هەواڵە دەڵێ کەشتییە نەوت‌هەڵگرە ڤێتنامیەکە ٢٦ مەلەوانی لەسەرە و لەلایەن ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

دێڕی دەیەم و شادێڕی دێڕان: کەشتییەکی نەوت‌هەڵگری ڤێتنامیی پڕ لە نەوتی ئێران کە چین بەهۆی گەمارۆکانی سەر ئێران وەری نەگرتبوو، لە کاتی گەڕانەوەدا لەلایەن هێزی سوپای پاسدارانەوە پێشوارزیی لێکرا. ئێستا ڤێنتام هەوڵ دەدا کەشتی و ٢٦ مەلەوانەکەی خۆی لەدەست درۆیان ئازاد بکا.

دەرەنجامی پێچەوانە: کۆماری ئیسلامی ئاشکرای کرد، دەکرێ درۆ لە مانگا بەکەڵیش زیاتر کەڵۆتی بەدواوە بێت.

دەرئەنجامی پتەو: ئیدیومی” ئەمە درۆ نییە کەڵەگاییە”، بە تەواوی خۆی سەپاند.

درئەنجامی هەمەلایەنە: هەموو ئەم بەزم و ڕەزمە بۆ ئەمە بوو لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی ١٣ی گەڵارێزان (آبان) کە هەموو ساڵێک لەلایەن بەرپرسانی تێگەیشتووی “نظام مقدس جمهوری اسلامی”یەوە بەڕێوە دەچێ، باسی داڕمانی ئابووری و برسیەتی و قەرزداری و تێکشانی دانووستانی ئەتۆمی و شەقەزللـه‌ی بناگوێی پارێزگاری نوێی تەورێز و گەڵەگایی‌کردنی ئیسرائیل و ئەو شتانە نەکرێت.

دەرئەنجامی سەیروسەمەرە: بەرپرسانی “با درایت” باس‌وخواسی دەست‌بەسەرداگرتنی بەشەگازی ئێران لە دەریای خەزەر لەلایەن ڕووسیەوەی بۆ ماوەیەک “پووش‌بەسەر” کرد.

تاگی بابەت: درۆی بەگەڵەگایی هەر لە تۆ جوانە

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist