ڕێبەرانی گرووپێکی جوولەکەی دژبەری ئیسرائیل کە لە هەوڵی ئەوەدا بوون لە ئەمریکای لاتینەوە بەرەو ئێران ڕابکەن، بەزووترین کات لە ئەمریکا دادگایی دەکرێن،
هەواڵدەرییەکانی ئیسرائیل ڕۆژی شەممە ١٥ـی خەزەڵوەری ١٤٠٠ـی هەتاوی، ئەم هەواڵەیان بڵاوکردەوە کە ئەو بەڵگەنامانەی کە پێویستە بۆ دادگایی ڕێبەرانی ئەنجومەنی “لێوتاهور” (بەواتای دڵی پاک)، کۆکراونەتەوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا لە ئەیالەتی نیویۆرکی ئەمریکا دادگایی دەکرێن.
ئەنجومەنی لێوتاهور یەکێک لە گرووپە جوولەکەکانی دژبەری بوونی وڵاتی ئیسرائیلە و یاسا و ڕێساییکی ئایینی توندیان هەیە و ژن و کچانیان هاوشێوەی ژنان لە ئێران ناچارن لە چارشێو و سەرپۆش کەڵک وەربگرن.
“حال نێخمان هێل برانز” کوڕی دامەزرێنەری ئەم گرووپە توندئاژۆیە و ٨ کەسی دیکە لە ئەندامانی گرووپەکە کە بە تاوانی ڕفاندنی ٢ منداڵ لە نیۆیۆرک دادگایی دەکرێن، لە وڵاتی “گواتمالا” دەسبەسەر کراون و ڕادەستی ئەمریکا کراونەتەوە.
ئەندامانی ئەم گرووپە نزیک بە ٣٠٠ کەسن و ڕێبەرەکانیان پێشتر لە ڕێگای ڕێکخراوی “تەقریبی مەزاهێب” لە ئێران پێوەندییان بە ڕێبەر و بەرپرسانی ڕێژیم گرتووە و خۆیان وەک هاوپەیمانی خامنەیی ناساندووە.