به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كتێبخانه گشتییه‌كانی پارێزگای ئیلام ڕایگه‌یاند كه ب دروستكردنی كتیبخانه‌ی نوێ له‌م پارێزگایه زۆر پێویستە، بەڵام ئەوە پێویستیی به تەرخانکردنی بڕی ٢ میلیارد تمه‌ن بوودجه هه‌یه.
مراد جه‌لیلیان ڕۆژی شه‌ممه گوتی کاری دروستكردنی ١٠ كتێبخانه‌ی گشتی‌و پەرەپێدانی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی لە ئیلام‌و شاره‌كانی ئه‌م پارێزگایه ده‌ستی پێ‌كردوه، به‌ڵام بۆ ته‌واوبوونی ئه‌م پڕۆژانه بڕی ٢ میلیارد تمه‌ن بوودجه پێویسته کە لە بەردەستیان دانەناون.
ناوبراو هه‌روه‌ها وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه ٣٠ ئاوایی ئه‌م پارێزگایه کە هەر کام بە حه‌شیمه‌تی ١٥٠٠ كه‌س ده‌بێ كتێبخانه‌یان بۆ دروست بكرێ، گوتی له‌م ٣٠ ئاواییە ته‌نیا ٢ ئاوایی “سه‌راب”ی ئیوان و” “ئه‌رمۆ” ده‌ڕه‌شار كتێبخانه‌یان هه‌یه.
ناوبراو گوتی دروستكردنی هه‌ر كتێبخانه‌یه‌ك لە گوندەکان بڕی ٢٠ میلیۆن تمه‌نی تێ‌دەچێ، بەڵام تا ئێستا ناوەندە بەرپرسیارو پێوه‌ندیداره‌كان گرینگی‌یان به‌م بابه‌ته نه‌داوه.