به‌رقی ده‌بیرستانێك له شاری پاوه به هۆی قه‌رزداربوون به ئیداره‌ی به‌رق هه‌ڵبڕاو له ئاكامدا ئه‌م ده‌بیرستانه داخرا.
“هونه‌رستانی كاردانشی فه‌جر”ی پاوه له پارێزگای كرماشان به هۆی قه‌رزی كه‌متر له‌١٠٠ هه‌زار تمه‌نییان به ئیداره‌ی به‌رقی ئه‌م شاره داخرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕە ناوچه‌ییه‌كان ئه‌م ده‌بیرستانه له دوایین ڕۆژه‌كانی مانگی ڕه‌شه‌ممه له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكی ئیداره‌ی به‌رقی شاری پاوه، به‌رقه‌كه‌یان لێ هه‌ڵبڕین‌و قوتابیه‌كانی ئه‌م ده‌بیرستانه تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه لنێردراونەتە ماڵه‌وه. بەپێی زانیارییەکان ئه‌م ده‌بیرستانه تەنیا ٩٢ هه‌زار تمه‌ن به‌م ئیداره‌یه قه‌رزداره.
هەڵبڕینی به‌رق‌و داخرانی ئه‌م هونه‌رستانه له حاڵێك دایه كه ئه‌م قوتابخانه‌یه یه‌كێك له ده‌بیرستانه ده‌گمه‌نه‌كانی ئه‌م شاره‌یه كه قوتابیانی ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ریش له‌م قوتابخانه‌یه دەرس ده‌خوێنن.
هەڵبڕیمنی به‌رقی شوێنه‌كانی خوێندن‌و داخرانیان له ئێران له حاڵێكدایه كه خوێندن‌و دابینكردنی ئیمكاناتی خوێندن له ئێران به‌پێی قانوون به خۆڕاییه، ئه‌گه‌رچی بەڕێوەبەریی قوتابخانه‌و ده‌بیرستانه‌كا‌ن به‌رده‌وام بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانیان له ژێر فشار ناوه كه ده‌بێ هاوكاریی قوتابخانه‌كان بكه‌ن.
شایانی باسە ئه‌م بارودۆخه له حاڵێك دایه كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش محه‌ممه‌د فه‌تحعه‌لی، باڵوێزی ئێران له وڵاتی لوبنان ڕایگه‌یاندبوو کۆماری ئیسلامیی ئێران یارمه‌تیی نەغدی بە بنەماڵەکانی فه‌له‌ستین ده‌كا. ناوبراو له پرێس‌كۆنفرانسێكدا له به‌یروت گوتی ئێران بۆ هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی فه‌له‌ستینی کە له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسراییل كوژرابێ بڕی ٧ هه‌زار دۆلار واتە ٢٥ میلیۆن تمه‌ن ده‌دا. هەروەها بۆ هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی فه‌له‌ستینی كه له لایه‌ن ئیسراییله‌وه خانووه‌كه‌ی ڕووخابێ، بڕی ٣٠ هه‌زار دۆلار واتە١١٠ میلیۆن تمه‌نی لەبەرچاو گرتوەو دەیانداتێ.