له‌سه‌ر بڕیاری كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی توركیه، له شاری گەڤەری باكووری كوردستان له شه‌وی ڕابردووه هاتوچۆ قه‌ده‌غه كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشیتێدپرێس، ده‌وڵه‌تی توركیه ڕایگه‌یاند كه تا كاتێكی ناڕوون هاتوچۆ له‌م شاره‌ی كوردستان قه‌ده‌غه‌یه.
شاری گەڤەر له پارێزگای حه‌كاری‌و له نزیك سنووری ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ عێراق‌و ئێران هه‌ڵكه‌وتووه‌و ناوه‌ندی گرینگی گواستنه‌وه‌و بازرگانی لە نێوان ئێران‌و توركیه‌یه.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی تورکیە قه‌راره هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه بۆ هێرشێكی چڕبۆسه‌ر حیزبی كرێكارانی كوردستان لەم شاره سه‌قامگیر بن‌و لە ئێستاوە له شه‌قامه‌كانی ئه‌م شاره به ده‌یان تانك دامەزراوە.
پارێزگاریی حه‌كاری ڕایگه‌یاندووه كه له‌م ماوه‌یه‌دا هیچكام له دانیشتووانی ئه‌م شاره ڕێگه‌ی چوون بۆ ده‌ره‌وه یان هاتن بۆ ئه‌م شاره‌یان پێ نادرێ. شاری گەڤەر زیاتر له ٦٠ هه‌زار كه‌سی حه‌شیمه‌ت هه‌یه.
ده‌وڵه‌تی توركیه له سه‌ره‌تای شەپۆلی نوێی په‌لاماره‌كانی خۆی بۆسه‌ر “پ ك ك” له هاوینی ئه‌مساڵ‌دا چه‌ندین جار له شاره‌كانی باكووری كوردستان وه‌ك دیاربه‌كر، سور، نسێبین، شێرناخ، جزیره و سیلوان هاتوچۆكردنی قه‌ده‌غه كردوه.
شایانی باسه كه پێشتر ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، ئه‌رته‌شی توركیه‌ی به توندوتیژیی به‌ربڵاو و زێده‌ڕۆیانه به‌دژی كورده‌كان تاوانبار كردوه‌و گوتوویه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیه به بیانووی په‌لاماردانی “پ ك ك” كورده‌كانی ئه‌م وڵاته سزا ده‌دا.