كرێكاران له ئێران له بڕی هه‌قده‌ستی دیاریكراو بۆ ساڵی ١٣٩٥ ڕازی نین‌و ده‌ڵێن ئه‌م بڕه مووچه‌یه به‌رگه‌ی لانیکەمی تێچووی ژیانیان ناگرێ.
چالاكانی كرێكاری ده‌ڵێن لانی‌كه‌می مووچه‌ی مانگانه‌ی دادپەروەرانە بۆ كرێكاران ده‌بێ ١ میلیۆن و ١٠٠ هه‌زار تمه‌ن بێ، ئەوە لە حاڵێک دایە کە حه‌وتووی ڕابردوو شووڕای به‌رزی كار لانیکه‌می مووچه‌ی كرێكارانی بۆ ساڵی داهاتوو ٨١١ هه‌زار تمه‌ن دیاری كرد.
شایانی باسە له حاڵێكدا هه‌قده‌ستی ١٣ میلیۆن كرێكار له ئێران ٨١١ هه‌زار تمه‌ن دیاری كراوه كه به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی ئاماری ئێران تێچووی مانگانه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ٤ كه‌سی له شار زیاتر له ١ میلیۆن‌و ٨٢٠ هه‌زار تمه‌نه