لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لانیکەم ٣٥١ چالاکی کورد بە تۆمەتی جۆراوجۆری ئەمنیەتی دەسبەسەر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی “چاونیوز” ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لە سەرەتای پاییزەوە تا ئێستا لانیکەم ٥٨ کەسیان لە کوردستان بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی و ئەندامەتی یان هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی “چاونیوز” لەو ٥٨ کەسە ١٩ کەسیان دادگایی و سزای چوار مانگ هەتا ١٣ ساڵ (سەرجەم ٧١ ساڵ و ٧ مانگ) زیندانیان بەسەردا سەپاوە. ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لە کوردستان لە وەرزی بەهاریشدا ١٢٦ کەس و لە وەرزیش هاوینیشدا ١٦٧ کەسیان لە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گرتبوو، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا گیراون ٣٥١ کەس بووە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٩)یش لانیکەم ٦٤٠ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئیتلاعاتتییەکانەوە بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیرابوون. لەو ٦٤٠ کەسەی لە ماوەی ئەمساڵدا دەسبەسەر کراون، لانیکەم ١٨٩ کەسیان دادگایی و سزای لە سێ مانگ هەتا سزای درێژخایەنی ٢٥ ساڵ (زیندان سەرجەم ٨٨٢٥ مانگ) و تەنانەت سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو.