ژان مارك ئێرو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه، دوای دیدار‌و کۆبوونەوە له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەی بریتانیا، ئیتالیا‌و ئاڵمان له كاردانه‌وه به تاقیكارییه مووشه‌كییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران گوتی: ئه‌گه‌ر پێویست بێ سزای نوێ به‌دژی كۆماری ئیسلامی‌دا ده‌سه‌پێنن.
بۆ پشتیوانی كردن له‌م بیرۆكه‌یه‌ش، جۆن كێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا، پشتڕاستی كرده‌وه كه تاقیكارییه مووشه‌كییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران بڕیارنامه‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی پێشێل كردوه.
پێش به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش بنیامین نه‌ته‌نیاهوو، سه‌رۆك وه‌زیری ئیسراییل داوای له ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی شوورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردبوو كه به‌بی كات كوشتن بۆ سزادانی كۆماری ئیسلامی ڕێوشوێنی پێویست بگرنه به‌ر.
حه‌وتووی ڕابردوو سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به هاویشتنی كۆمه‌ڵێك مووشه‌كی بالستیك ڕاشكاوانه ڕایگه‌یاند كه ئامانجی ئه‌م مووشه‌كانه خاكی ئیسراییلهو به زمانی “عێبری” له‌سه‌ر ئه‌م مووشه‌كانه نووسیبوی كۆماری ئیسلامیی ئێران بەتەمای “سڕینه‌وه‌ی ئیسراییل له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانه.”
شایانی باسه ئه‌وه یه‌كه‌م جار نییه كه هه‌وڵه‌كانی سپای پاسداران ده‌بنە هۆكارێك بۆ سەپاندنی گه‌مارۆی نوی به‌دژی ئێران.