لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕیوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە دڕێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران و مانگرتنی کرێکارانی دوو یەکەی سینفی بەڕێوە چوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کرێکارانی بەنداوی شەفاڕوود لە شوێنی کارەکەیان، کارمەندانی زانکۆ ئازادی ماهشەهر لە حەوشەی زانکۆکە، کۆمەڵیک لە جووتیارانی شاری باوی لە بەردەم درگای ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی شاری کاروون و کرێکارانی خانەنشینکراوی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی کۆمپانیای نەیشەکەری حەوتتەپە لە بەردەم بینای ئیدارەی کار لە شاری شووش بەڕێوە چوو.
هەروەها هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، کرێکارانی کانگای بەردی کرمان و کۆمەڵێک لە کرێکارانی بەرهەمهێنانی ماشینی ئێران خودڕەۆ لە شاری تەورێز لە شوێنی کارەکانیان دەستیان دایە مانگرتن.