ئیسحاق جه‌هانگیری، جێگری یه‌كه‌می ڕووحانی ده‌ڵێ هەموو ساڵێ ١ میلیۆن ده‌رچووی زانكۆكان به حه‌شیمه‌تی بێكاری ئێران زیاد ده‌بن.
ناوبراو وێڕای ڕه‌خنه گرتنی دووباره له شێوه‌ی كاركردی ده‌وڵه‌تی پێشوو گوتی كۆمه‌له‌كه‌سێك له شه‌وێكدا بوون به كه‌رتی تایبه‌ت‌و به كه‌لكوه‌رگرتن له ڕانتی ده‌وڵه‌تی وامی چه‌ند هه‌زار میلیاردییان له بانكه‌كان وه‌رگرت.
ئیسحاق جه‌هانگیری له درێژه‌دا گوتی: له ده‌وڵه‌تی پێشوودا كاتێك كاتێك باسی په‌روه‌نده‌ی ئابووریی مه‌هئافه‌ریدا هاته گۆڕێ من ناڕه‌زایه‌تیی خۆی به نیسبه‌ت هاتنه سه‌ر كاری كه‌رتی تایبه‌تی ناڕاسته‌قینه‌و كتوپڕ ده‌ربڕی‌و گوتم؛ ئه‌و چۆنه كه‌سێك كه باوكی، بۆخۆی و كوڕه‌كه‌ی، واتە 3 وه‌چه‌ی له سه‌نعه‌تدا بوون بەڵام توانای وه‌رگرتنی وامی زۆریان له بانكه‌كان نییه، کەچی كه‌سێك كه به هه‌موویه‌وه 5 ساڵ نابێ كه له مه‌یدانی سه‌نعه‌تدا به‌شداره ده‌توانێ به هه‌زاران میلیارد تمه‌ن ئیعتیبار له بانك وه‌ربگرێ.
جێگری یه‌كه‌می ڕووحانی گوتی: ئێستا له ئێران به چه‌ندین میلیۆن كه‌س بێكارن، ئه‌وه له حاڵێك دایه كه له ساڵی داهاتووش ڕا، هەموو ساڵێ ١ میلیۆن ده‌رچووی زانكۆ به حه‌شیمه‌تی بێكاری ئێرانه‌وه زیاد ده‌بن.