تانکر تراکێرز، ڕایگەیاند کە، نەوتهەڵگری وێتنامی بەناوی “ئێم ڤی ساوتیس” کە دوو حەوتوو لەمەوبەر لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیرا، خەریکی گواستنەوەی نەوتەکەین بۆ نەوتهەڵگری “ڕیما”ـی سەربە ئێران.
ڕۆژی هەینی ١٤ی خەزەڵواری ١٤٠٠ی هەتاوی، تانکر تراکێرز، کۆمپانیای چاودێریی نەوتهەڵگرەکان لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا نووسیویەتی: ڕێژیمی ئێران دەستی بەسەر نەتهەڵگرێکی گەورەی “ئێم ڤی ساوتیس”ـی وێتنامیدا گرتووە و مەرجی بۆ ئازادکردنی ئەو نەوتهەڵگرە ئەوەیە کە، نەوتەکەی هەمووی بگوازێتەوە بۆ نەوتهەڵگری “ڕیما”،
پێویستە بگوترێ کە ڕیما کۆمپانیایەکی نەوتە کە هاوکاریی ماددی سپای قودسی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، نەوتهەڵگری وێتنامی کە ٧٠٠هەزار بەرمیل نەوتی بردووە بۆ وڵاتی چین و لەوێ گەڕێنداروەتەوە و بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەراست ڕۆیشتووە، سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران دەستیان بەسەردا گرتووە و مەرجیشیان بۆ ئازادکردنی ئەو کەشتییە بەتاڵکردنی نەوتەکەیە.